
ڕۆژی شەممە ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ی هەتاوی، سێمینارێک بۆ باسکردن لە ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی بەلووچستان و بارودۆخی نالەباری چالاکانی مەدەنی و ڕووناکبیرانی بەلووچ، لەلایەن "حزب مردم بلوچستان" و بە بەشداریی شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی دانمارک، لە کتێبخانەی پوویا لە شاری کۆپێنهاگ بەڕێوە چوو.
هەر یەک لە بەڕێزان مەسعوود نادری، بەرپرسی کۆمیتەی ناوچەی شیلەند و ئومید حەسەنزادە، ئەندامی حیزب لە دانمارک، لەسەر بانگهێشتیی فەرمیی "حزب مردم بلوچستان" و بە نوێنەرایەتیی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لەو سێمینارەدا بەشدار بوون.
لەو سێمینارەدا، محەممەد کەدخودایی، گراناز میرلاشاری، فەتا محەممەد ئابادیان، هانی میرلاشاری و سەنیا میرلاشاری، هەریەکەو لە ڕوانگەیەکی جیاوازەوە لە بارودۆخی نالەباری ڕۆژهەڵاتی بەلووچستانیان دوان و مێژووی سەرکوت و بەرخۆدانی گەلی بەلووچیان باس کرد.