
پەیامی هاوخەمیی کاک مستەفا هیجری بەبۆنەی کۆچی دوایی پاپای ڤاتیکان
هەواڵی کۆچی دوایی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان، خەمباری کردین. پاپا فرانسیس لە ماوەی تێکۆشانیدا، سیمبولی ئاشتی و تەبایی و دادپەروەری بوو و هەموو هەوڵی بۆ دابینبوونی بەها بەرزە مرۆڤییەکان بوو.
بەم بۆنەوە، لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان پێشکەش بە تەواوی مەسیحییەکانی جیهان و بە تایبەت کوردستانی ئێران دەکەین. هاوکات ئاواتەخوازین بیر و ئەندێشەی مرۆڤدۆستانەی پاپا بێیتە هەوێنی ئاشتی و ئازادی و دابینبوونی مافی بەرانبەر بۆ هەموو مرۆڤ و نەتەوەیەکی نیشتمانپەروەر و ئازادیخواز.
حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتیی
مستەفا هیجری
٢١/٤/٢٠٢٥