
له‌سێداه‌ره‌دان یه‌كێک له نامرۆڤانه‌ترین شێوازه‌کانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە بەلووچستان نەتەنیا وەکوو کەرەستەیەکی سزادان بەڵکوو وەکوو کەرەستەیەکی سیاسی وو ئەمنییەتی بۆ کۆنتڕؤل، ترساندن و سەرکوتی نەتەوەیەک بەکار دەهێنرێت. لە زۆربەی حاڵەتەکانداا ئەم لەسێادرەدانانە بە بێ لەبەرچاوگرتنی بنەماکانی دادڕەسیی دادپەروەرانە، لە نەبوونی پاریزەری سەربەخۆ و لەسەر بنەمای دانپێدانانی زۆرەملێ کە لەژێر گوشار و ئەشکەنجەدا وەرگیراو، جێبەجێ دەکرێن.
هاوڵاتییانی به‌لووچ سه‌ره‌ڕای له‌سێداره‌دانیان به شێوه‌ی تاکه‌که‌سی، چه‌ندین جار به شێوه‌ی به‌کۆمه‌ڵ له سێداره دراون.
به‌پێی ڕاپۆرته مافی مرۆییه‌کان زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و سزایانه به بێ تێپه‌ڕاندنی ڕه‌وتی یاسایی، به‌دواداچوونێکی دروست و له نه‌بوونی پارێزه‌ردا به سه‌ریاندا سه‌پێندراوه.
له ڕاپۆرته مافی مرۆییه‌کاندا باس له‌وه کراوه که له مانگی سه‌رماوه‌زی ١٣٨٩ـەوە هه‌تا ١٤٠٤ی هه‌تاوی له به‌لووچستان، چه‌ندین جار شه‌پۆلی له‌سێداره‌دانی به‌کۆمه‌ڵ له‌لایه‌ن به‌ناو دادگاکانی ڕێژیمه‌وه به‌سه‌ر هاووڵاتییانی به‌لووچدا سه‌پێندراوه و ئه‌و سزایانه له چه‌ندین به‌ندیخانه‌ی ئێران‌دا جێبه‌جێ کراون.
شایانی باسه ئه‌و شه‌پۆله له‌سێداره‌دانانه هه‌موو کات له دوای هه‌ر قه‌یرانێکی ده‌ره‌کی و نێوخۆیی ڕێژیم وه‌کوو قه‌یرانی ئابووری، ناڕه‌زایه‌تییه سه‌رانسه‌رییه‌کان، دانوستانی نێونه‌ته‌وه‌یی یان قه‌یرانه ئه‌منییه‌تی ـ سیاسییه‌کانی له ناوچه‌که‌دا جێبه‌جێ کراون.
هه‌روه‌ها له‌و ڕاپۆرتانه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه که جاری وا هه‌بووه ٥ که‌س و هه‌ندێک جاریش زیاتر له‌و ڕێژه‌یه بە شێوەی هاوکات له سێداره دراون.
له زۆربه‌ی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه که ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران نه ته‌نیا لە له‌سێداره‌دانی وه‌کوو که‌ره‌سته‌ی سزادان، به‌ڵکوو وه‌کوو که‌ره‌سته‌ی سیاسی و ئه‌منییه‌تی بۆ کۆنتڕۆڵ، بڵاوکردنه‌وه‌ی ترس و سه‌رکوتی زیاتری خه‌ڵک بەکار هێناوە.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا پێشتر پارلەمانی ئورووپا ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی خاکه‌لێوه به په‌سه‌ندکردنی بڕیارنامه‌یه‌ک نیگه‌رانیی خۆی به‌نیسبه‌ت په‌ره‌سه‌ندنی سه‌رکوت و ناله‌باریی دۆخی مافی مرۆڤی له ئێران ده‌ربڕی و خوازیاری ڕاگرتنی سزای له‌سێداره‌دان به زووترین کات، ئازادکرانی به‌ندکراوانی سیاسی و کۆتایی ئازار و سه‌رکوتی که‌مینه ئایینی و ئێتنیکییه‌کان وه‌کوو به‌هایی، کورد، به‌لووچ و مه‌سیحییه‌کان بوو.
شایانی باسه له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌وه سێهه‌مین بڕیارنامه‌ی پارلەمانی ئورووپا بووه که به ڕوونی له‌سێداره‌دان، ڕه‌شبگیری، ئه‌شکه‌نجه و گوشاری له‌ڕاده‌به‌ده‌ری دژی چالاکانی مه‌ده‌نی، ژنان، ڕۆژنامه‌نووسان و که‌مینه‌کان له‌لایه‌ن ڕێژیمی ئێرانه‌وه مه‌حکووم کردبوو.
هه‌روه‌ها پارلەمانی ئورووپا له دووتوێی ئه‌و بڕیارنامه‌دا پەرژابووه سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێران به‌نیسبه‌ت حه‌شیمه‌ته‌وه زۆرترین ڕێژه‌ی له‌سێدارەدا‌نی تێدا ده‌کرێت و له ساڵی ٢٠٢٤ی زاینییدا لانیکه‌م ٩٧٥ که‌س له‌و وڵاته‌دا له سێداره دراون که ئه‌و ڕێژه‌یه ڕێکۆردی دوو ده‌یه‌ی ڕابردووی شکاندووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی ئاماری له‌سێداره‌دراوان، جێبه‌جێکردنی سزای له‌سێداره‌دان له ساڵی ٢٠٢٤ی زایینی‌دا به‌نیسبه‌ت ١٧ ساڵی پێشتره‌وه بێوێنه بووه و ڕێژیم له ماوه‌ی ئه‌و ١٧ ساڵه‌دا ته‌نیا له بواری ئه‌ستاندی گیانی مرۆڤه‌کانه‌وه به‌ره‌وپێشچوونی هه‌بووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران و ڕێکخراوی هاوپێوه‌ندی دژی سزای له‌سێداره‌دان، که ته‌نیا له ساڵی ٢٠٢٤دا زیاتر له ٩٧٥ که‌س له سێداره دراون که به‌نیسبه‌ت ١٧ ساڵی ڕابردوو زۆرترین ڕێژه‌ی تۆمارکراو له قه‌ڵه‌م دراوه.