کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی مێرمنداڵێک لە بۆکان

10:42 - 4 بانەمەڕ 2725

ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، مێرمنداڵیک بە ناوی "ئێحسان حەمزەزادە" خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە ڕەوانەی کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی ورمێ کرا.

هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم مێرمنداڵە تەمەن ١٧ ساڵەیان دەسبەسەر کردووە.

ڕۆژی سێشەممە ٢ی بانەمەڕی ١٤٠٤، ئەم مێرمنداڵە کوردە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی ڕەوانەی کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی ورمێ کراوە.

ئێحسان حەمزەزادە خەڵکی گوندی "قاڵوێ" و دانیشتووی "میراوا"ی بۆکان و قوتابیی پۆلی دووهەمی دواناوەندیی قوتابخانەی مێعراجە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم مێرمنداڵە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.