کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی كەمپەینی دژی سێدارە لە لەندەن

17:19 - 7 بانەمەڕ 2725

ڕۆژی یەکشەممە ٧ی بانەمەڕی ١٤٠٤ (٢٧ی ئاوریلی ٢٠٢٥) بە بەشداریی ئەندامانی حیزب لە لەندەن کەمپەینێک دژی سزای سێدارە بەڕێوە چوو.

ئەم کەمپەینە دژی ئیعدامی خەڵکی بەلووچستان و هەموو نەتەوەکانی تری ئێران لە لەندەن ڕێکخرا کە ئەندامانی حیزب چالاکانە تێیدا بەشدار بوون.

خۆپیشاندەران لە ناوەندی لەندەن لە مەیدانی Trafalgar Square بە ڕێپێوان و بە وتنەوەی دروشمی ئینگلیسی و فارسی بەرەو دەرکی کاناڵی تلویزیۆنی کاناڵ ٤ بە ڕێ کەوتن.

 پاشان بەیاننامەی حیزبی خەڵكی بەلووچستان لەلایەن ڕەحیم بەندووئییەوە پێشکەش کرا.

هاوکات هەمان ڕۆژ ئەندامانی حیزب بەشداری خۆپیشاندانی عەرەبەکانی ئە هوازیان کرد کە لە بەردەم پارلەمانی بریتانیا بە هەمان مەبەست ڕێکخرابوو.