
ڕۆژی هەینی ٥ی بانەمەڕی ١٤٠٤، شاندێکی IUSY پێکهاتوو لە ڕێکخراوەکانی لاوانی ١٦ وڵاتی دنیا دیدارێکی پەروەردەییان لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان لە یەکێک لە بنکەکانی حیزبی دێموکرات پێک هێنا.
یەکیەتیی نێونەتەوەیی لاوانی سوسیالیست زیاتر له ١٤٥ ئه‌ندامی له ١٠٦ وڵاتی جیهاندا هه‌یه و له‌م سه‌ردانەدا ١٨ ڕێکخراو له ١٦ وڵاته‌وه بەشدار بوون.
هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی کاک مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزب و هەیئەتێکی یەکیەتیی لاوان بەسەرپەرەستی پێشەوا عەلیپوور سکرتێری ڕێکخراو، پێشوازییان لە شاندی میوان کرد.
سەرەتا پێشەوا عەلیپوور سکرتێری یەکیەتیی لاوان بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد و وتەیەکی کورتی پێشکەش کرد، پاشان کاک مسته‌فا هیجری سکرەێری حیزب چەند وتەیەکی پێشکەش کرد و لە سه‌ره‌تای قسه‌کانیدا وێڕای به‌خێرهاتنی ئەم ڕێکخراوە بۆ کوردستان ئاماژەی بە چەند خاڵی گرینگ لەوانە: دابه‌شبوونی کوردستانی به سه‌ر چوار وڵات‌دا، حه‌شیمه‌تی کورد له ئێران، جیاوازیی ئایینی، زاراوه‌یی و کلتووری، خه‌باتی حیزبی دێموکرات له‌گه‌ڵ دوو ڕێژیمی داگیرکه‌ری پاڵه‌وی و کۆماری ئیسلامی، تواندنه‌وه‌ی ناسنامه و شوناسی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران له‌نێو زمانی فارسی و ئایینی شیعه‌دا کرد.
کاک مسته‌فا ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی باسه‌که‌ی ته‌رخان کردبوو بۆ باسکردن له تێرۆری سێ ڕێبه‌ری شه‌هید که له‌لایه‌ن هه‌ر دوو ڕێژیمه‌وه له سێداره دران و تێرۆر کران و له‌سه‌ر مووشه‌کبارانکرانی بنکه و باره‌گاکانی حیزبی دێموکراتیش له‌نێو خاکی باشووردا باسێکی چڕوپڕی کرد، چۆنیه‌تی شه‌هیدکرانی ژینا ئه‌مینی و ڕاپه‌ڕینی دوای شه‌هیدبوونی له‌لایه‌ن خه‌ڵكی کوردستان و به‌شداریی چالاکانه‌ی ژنان و لاوان له‌و ڕاپه‌ڕینه‌دا له‌ژێر دروشمی"ژن، ژیان، ئازادی" ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی قسه‌کانیان بوو.
دواتر هه‌رکام له هێند مه‌گه‌یڤ سه‌رۆکی ڕێکخراو، سارینا ئابراهام سکرتێر و سه‌یڤ ئه‌قێل و ڤیکتۆریا هیلی جێگر سکرتێره‌کان و چه‌ند به‌شداربووی دیکه پرسیار و تێبنییه‌کانی خۆیان ڕاگه‌یاند و له‌لایه‌ن کاک مسته‌فاوه و‌ڵامیان درایه‌وه.
لە بڕگەیەکی دیکەدا، ڕێزلێنانی حیزبی دێموکرات و یه‌کیه‌تیی لاوان پێشکه‌ش به هه‌رکام له هێند مه‌گه‌یڤ و سارینا ئابراهام سه‌رۆک و سکرتێری ئه‌و ڕێکخراوه کرا.
دواتر میوانان سەردانی پیشانگای شەهیدانیی حیزبی دێموکراتیان کرد.
یه‌کیه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی لاوانی سۆسیالیست سه‌ر به شۆرای ئینتێرناسیۆناڵ سۆسیالیسته که ساڵی ١٩٠٧ زایینی دامه‌زرا، له ساڵی ١٩٩٣دا وه‌کوو ڕێکخراوێکی ناحوکمیی نێونه‌ته‌وه‌یی و به پله‌ی ڕاوێژکاریی له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا وه‌رگیرا و له ئێستادا ١٤٥ ئه‌ندامی له ١٠٦ وڵات‌دا هه‌یه و یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌ندامی فه‌رمیی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه.