
که‌مپه‌ینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان له ٦٦هه‌مین حه‌فته‌ی مانگرتن له خواردنی خۆیاندا، له دووتوێی به‌یاننه‌مه‌یه‌کدا په‌یوه‌ستبوونی به‌ندکراوانی به‌ندیخانه‌ی سنه‌یان به‌و که‌مپه‌ینه ڕاگه‌یاند و له ئێستادا ڕێژه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و که‌مپه‌ینه گه‌یشتووەته ٤١ به‌ندیخانه.
له به‌یاننامه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه، ٩ی بانه‌مه‌ڕی که‌مپه‌ینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌داندا، وێڕای ڕاگه‌یاندنی په‌یوه‌ستبوونی به‌ندیخانه‌ی سنه به‌و که‌مپه‌ینه هاتووه "له ئێستادا ئه‌م که‌مپه‌ینه له ٤١ به‌ندیخانه له سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا وه‌کوو هێمای به‌رخۆدانی به‌کۆمه‌ڵ دژی ماشینی مه‌رگی ڕێژیم چالاکه".
له به‌یاننامه‌ی ئه‌و که‌مپه‌ینه که هاوکاته له‌گه‌ڵ کاره‌ساتی ته‌قینه‌وه‌که‌ی به‌نده‌رعه‌باس و به‌و هۆیه‌وه سەدان بریندار و کوژراوی لێکه‌وته‌وه وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می و هاوسۆزی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و کوژراو و بریندارانه، ڕێژیمی ئیسلامی و سپای پاسدارانیان وه‌کوو هۆکاری سه‌ره‌کیی ئه‌و ڕووداوه له قه‌ڵه‌م دا.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌دا نووسراوه: "ئه‌و کاره‌ساته ئاکامی سیاسه‌تی شه‌ڕەنگێزی و نهێنییه نیزامییه‌کانی ئه‌و ڕێژیمه له‌نێو خاکی ئێراندایە و به‌و هۆیه‌وه بۆ جارێکی دیکه‌ش گیانی خه‌ڵکی بێ‌تاوان له‌لایه‌ن ئه‌و ڕێژیمه‌وه کرایه ئامانج".
له‌و به‌یاننامه‌دا ئاماژه به‌وه کراوه که له چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا و به‌تایبه‌ت له سه‌ره‌تای مانگی بانه‌مه‌ڕه‌وه ٣٥ که‌س له‌وانه‌ش ٢ ژن و دوو به‌ندکراوی سیاسی ـ عه‌قیده‌تی له سێداره دراون.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئه‌و که‌مپه‌ینه به‌نیسبه‌ت ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی مه‌هدی حه‌سه‌نی و بێهرووز ئێحسانییه‌وه هۆشداری دا.
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی بانه‌مه‌ڕ به‌ندکراوانی به‌ندیخانه‌ی سنه به ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌کی فه‌رمی و مانگرتن له خواردن، په‌یوه‌ستبوونی خۆیان به که‌مپه‌ینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان ڕاگه‌یاند.