
پارتی کۆنسێرڤاتیفی نۆروێژی لە نوێترین کۆنگرەی خۆیدا لە داڕشتنی بەرنامە و ئەساسنامەکەیدا باسی مافی دیاریکردنی چارەنووس و سەربەخۆیی بۆ کورد دەکات.
لە ڕؤژی هەینی ٥ی بانەمەڕی ١٤٠٤(٢٥ی ئاوریلی ٢٠٢٥)، پارتی کۆنسێرڤاتیفی نۆروێژ بە ئامادەبوونی ئەندامانی هەڵبژێردراوی ئەو حیزبە کۆنگرەیان بەڕێوە برد. ئەم پارتە لەم کۆنگرەیەدا کە یازدەهەمین کۆنگرەیەتی لە داڕشتنی بەرنامە و ئەساسنامەکەیدا لەلایەن ناسر قادرپوورەوە ئەندامی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی نۆروێژ و هەروەها ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری حیزبی ناوبراو بەندێک لەپێوەندی لەگەڵ مافی دیاریکردنی چارەنووس و سەربەخۆیی بۆ کورد پێشنیار کرا کە لەلایەن کۆنگرەکەوە بە کۆی دەنگ پەسند کرا و بوو بە خاڵێک لە ئەساسنامەی ئەو حیزبە.
جێی ئاماژەیە پارتی کۆنسێرفاتیڤ، تەنیا پارتێکی ئەو وڵاتەیە کە دانی بە سەربەخۆیی کورد داناوە و سکرتێرەکەی واتە بەڕێز "ئێرییک سەڵە" دۆستێکی لەمێژینەی کوردە و لە هەموو جێگەو شوێنێک کە پێی کرابێت باسی ماف و داخوازییەکانی کوردی کردووە.
ئەم حیزبە کە لە ٢٠١١ەوە دامەزراوە و لە ١٩ شار و پارێزگایەک دەسەڵاتی سیاسی بەدەستەوەیە.