
ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی بانەمەڕی ١٤٠٤( ٣٠ی ئاوریلی ٢٠٢٥)، لە یەکێک لە هۆڵەکانی پارلەمانی بریتانیا بە بەشداریی بەڕێز ڕزگار ئالانی نوێنەری حیزب لەم وڵاتە، کۆڕێک لەلایەن هێنری جاکسۆن سۆسایەتی، لەژێر ناوی "قۆڵی درێژی تاران: بۆچی بریتانیا پێویستە سپای پاسداران قەدەغە بکات" پێک هات.
بەشداریی نوێنەری حیزب لە بریتانیا لە کۆڕێک کە لەلایەن کۆمەڵگەی هێنری جاکسۆن سۆسایەتییەوە لە پارلەمانی بریتانیا بەڕێوە چوو.
لەو کۆڕەدا، ڕاپۆرتێکی نوێ بە ناوی "قۆڵی درێژی تاران: بۆچی بریتانیا پێویستە سپای پاسداران قەدەغە بکات" لەلایەن بەڕێز باراک سینەر لە هێنری جاکسۆن سوسایەتییەوە پێشکەش کرا.
ڕاپۆرتەکە بە ئاشکراکردنی ئەوەی کە ئێران تا چەند بۆ لاوازکردنی بریتانیا هێزی نەرم بەکار دەهێنێت، سەیری دۆسییەی قەدەغەکردنی ڕێکخراوەکە دەکات.
بەڕێز سینەر بە پشتبەستن بە پێداچوونەوەی ورد بە سەرچاوەکان بە چەندین زمانی جیاواز ڕادەی هەڕەشەکەی ئاشکرا کردووە و بەستێنی بۆ کردەوەی بەپەلە و ڕێوشوێنی پێویست بۆ بەرپەرچدانەوە داناوە.
لەم کۆڕەدا چەند کەسی دیکە وتاری خۆیان پێشکەش کرد کە بریتی بوون لە:
ـ بارۆنێس فۆستەر، ئەندامی پێشووی پارلەمانی ئورووپا
ـ باراک سینەر، توێژەر لە کۆمەڵگەی هێنری جاکسۆن سۆسایەتی
ـ لۆرد تێرنبێرگ،
ـ کەسرا عارەبی، بەڕێوەبەری توێژینەوەی IRGC، یەکگرتوو دژی ئێرانی ئەتۆمی (UANI)