
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی بانەمەری ١٤٠٤ی هەتاوی هەیئەتێکی حیزبی شیوعی کوردستان بە سەرپەرستیی بەڕێز دوکتۆر کاوە مەحموود سکرتێری گشتیی حیزبی شیوعی کوردستان، سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لەلایەن هەیئەتێکی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتەوە بە سەرپەرستیی بەڕێز کاک مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پێشوازییان لێ کرا.
لەم دانیشتنەدا پرسە گرینگەکانی ناوچەکە هاتنە بەر باس و پاش تاوتوێکردنی بابەتی پێوەندیدار بە دۆزی کورد و ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، هەر دوو لایەن جەختیان لەسەر بەردەوامیی پێوەندیی دۆستانەی نێوانیان کردەوە.