
ڕۆژی شەممە ٢٧ی بانەمەڕی ١٤٠٤، لە شاری بێرلینی پێتەخەتی وڵاتی ئاڵمان کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دژ بە سزای لەسێدارەدانی چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی لەلایەن ڕێژیمی کۆنەپەرەستی کۆماری ئیسلامییەوە بەڕێوە چوو.و
هاوکات ئەم کۆبوونەوەیە بۆ یادکردن لە شەهیدانی کوردستان و ئێران بوو.
هەر بەو بۆنەیەوە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران - کۆمیتە ناوچەی بێرلین لەو چالاکییەدا بەشدار بوون و یادی شەهیدانیان بەرز ڕاگرت و دژ بە سزای سێدارە ناڕەزایەتییان نیشان دا.
ئەندامانی چەند لایەنی ئێرانیش بەشداری ئەم چالاکییە بوون.