کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دانمارک/ بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانێک بە مەبەستی پشتیوانی لە زیندانییانی سیاسی

11:18 - 29 بانەمەڕ 2725

ڕۆژی شەممە ٢٧ی بانەمەڕی ١٤٠٤ (١٧ی مەی ٢٠٢٥) بە بەشداریی هەژمارێکی بەرچاو لە کوردەکانی دانیشتووی دانمارک، خۆپێشاندانێک لە شاری ئارهووسی ناوچەی میت یوولەند بەڕێوە چوو.

خۆپیشاندەران بۆ ڕاکێشانی سەرنجی ناوەندە جیهانییەکانی مافی مرۆڤ 
بوون بە دەنگی دادخوازیی بنەماڵەی زیندانییانی سیاسی و
و بە دانی دروشمی ئازادیخوازانە پشتیوانیی خۆیان لە زیندانییانی سیاسی لە زیندانەکانی ڕێژیمی ئێراندا دووپات کردەوە.