کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی ئەندامانی حیزب لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران

10:49 - 13 بانەمەڕ 2725

ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی بانەمەڕی ٢٧٢٥ی کوردی، ١ی ئایاری ٢٠٢٥ی زایینی، بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزب و کوردانی دانیشتووی شاری یۆتۆبۆری بەشدارییان لە ڕێپێوانی ڕۆژی کرێکاراندا کرد.

ئەو ڕێپێوانە وەک نەریتێکی ساڵانە لەلایەن حیزبی سوسیال دێموکراتەکانی سوید و کومەڵەی سوسیال دێموکراتی کورد لە مەیدانی کرێکارانی شاری ێۆتۆبۆری بەڕێوە چوو.

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە لۆگۆی حیزب و ئاڵای کوردستان و دروشمەکانی وەک؛ ژن، ژیان ئازادی" و "لە سێدارەدان لە ئێران  ڕاگرن" بەشداری ئەم ڕێپێوانە بوون.