
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هه‌نگاو" له دووتو‌ێی ڕاپۆرێکدا له‌مه‌ڕ جه‌لال محه‌ممه‌دکه‌ریمی یه‌کێک له ده‌سبه‌سه‌رکراوانی شۆڕشی ژینا و خه‌ڵکی بۆکان بڵای کرده‌وه که ناوبراو له‌لایه‌ن به‌ناو دادگای ڕێژیمه‌وه به ١٠ ساڵ به‌ندکران سزا دراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی "هه‌نگاو" جه‌لال محه‌ممه‌دکه‌ریمی خه‌ڵکی بۆکان، له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی به‌ناو دادگای که‌یفه‌ری ٢ی بۆکانه‌وه به تۆمه‌تی "هه‌ڵگرتنی چه‌ک"، ١٠ ساڵ به‌ندکرانی داسەپاوی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
هه‌نگاو له ڕاپۆرته‌که‌یدا باسی له‌وه کردووه که لقی ٢٣ی به‌ناو دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای ورمێ ئه‌و سزایه‌ی بۆ دوو ساڵ و یه‌ک ڕۆژ به‌ندکرانی داسەپاو که‌م کردبووەوە.
جه‌لال محه‌ممه‌دکه‌ریمی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ٢٥ به‌فرانبار، له ماڵی خۆیدا له شاری بۆکان له‌لایه‌ن هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیمه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کرا.
به‌پێی زانیارییه‌کانی هه‌نگاو، یه‌ک له‌سه‌ر سێی سزای ئه‌و به‌ندکراوه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ هه‌ڵپه‌سێردراوه.
ناوبراو چه‌ند ڕۆژ دوای ده‌سبه‌سه‌رکرانی به دانانی بارمته و به شێوه‌ی کاتی هه‌تا دوایین قۆناغه‌کانی پێڕاگه‌یشتن به دۆسییه‌که‌ی له به‌ندیخانه‌ی بۆکان ئازاد کرا.