کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چاپ و بڵاوبوونەوەی "گێڕانەوەکانی هەڵقوڵاو لە خاکی شۆڕش"

01:54 - 31 بانەمەڕ 2725

چاپ و بڵاوبوونەوەی "گێڕانەوەکانی هەڵقوڵاو لە خاکی شۆڕش"

"گێڕانەوەکانی هەڵقوڵاو لە خاکی شۆڕش" لە نووسینی فرێد هالیدەی ڕوناکبیر و ڕۆژهەڵاتناسی ئیرلەندی کە لەیلا فەغفوری ئازەر و شاهین نەسیری کردبوویان بە فارسی لەلایەن کاک عومەر باڵەکی وەرگێڕدرایە سەر زمانی کوردی. ئەم کتێبە لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک چاپ و بڵاو بۆتەوە.

"گێڕانەوەکانی هەڵقوڵاو لە خاکی شۆڕش" کۆمەڵێک وتار و چاوپێکەوتنە کە لە کۆمەڵێک چاوپێکەوتنی کەم‌وێنە و جێگەی تێڕامانە کە لە دەیەی ٨٠ی زایینی نووسەر و شارەزای ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، فرێد هالیدەی نووسیویەتی و دیمانەکانی کردوە.  ئەم کتێبە لە کۆمەڵێک چاوپێکەوتن لەگەڵ کەساییەتیە دیارەکانی ئێران و کوردستان، لەوانە د. عەبدولڕەحمان قاسملوو، شێخ عیزەدین حوسەینی، ئەبۆلحەسەن بەنی سەدر و مەسعوود ڕەجەوی پێک‌هاتووە و تەعبیر لە ڕوانینێکی قووڵ لە گۆڕانکارییە بنەڕەتییەکانی نێو ئێران و کوردستان دەکات.

 جگە لەو چاوپێکەوتنانە وتارێکی دیکەش لەسەر پاکنەژاد و ئەزموونی بەرەی نەتەوەیی ئێران لە گێڕانەوەکانی هەڵقوڵاو لە خاکی شۆڕش"دا چاپ کراوە کە لەلایەن خاتوو فەغفووری ئازەر و شاهین نەسیری لەبری پێشەکی بۆ وەرگێڕانی کوردیی بەرهەمەکەیان بۆ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان نێردرابوو.

"کوردستان" بەبۆنەی چاپی ئەو کتێبە بەنرخە دەستخۆشی لە کاک عومەر باڵەکی و ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک دەکات.

بۆ خوێندنەوە یان داگرتنی فایلی پی دی ئێفی ئەم کتێبە کلیک لەسەر ئەم لینکە بکەن