
وه‌هاب خه‌دیریپوور خه‌ڵکی مه‌هاباد و برای شه‌هید سۆهراب خه‌دیریپوور یه‌کێک له شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاریی کورد و کوردستان، له ساڵوه‌گه‌ڕی شه‌هیدبوونی براکه‌یدا له‌لایه‌ن هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیمه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کراوە و بۆ به‌ندیخانه ڕاگوێزراوه.
وه‌هاب خه‌دیریپوور هاووڵاتیی خەڵکی مه‌هاباد و یه‌کێک له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه مافخوازه‌کان، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێکرانی سزاکه‌ی ده‌سبه‌سه‌ر کراوه و بۆ به‌ندیخانه‌ی ئه‌و شاره ڕاگوێزراوه.
ناوه‌نده سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیم جه‌ختیان له‌سه‌ر ده‌سبه‌سه‌رکردنی وه‌هاب خه‌دیریپوور له ساڵوه‌گه‌ڕی شه‌هیدبوونی براکه‌یدا کردووه‌ته‌وه.
شه‌هید سۆهراب خه‌دیریپوور و شه‌هید سمکۆ مه‌حمه‌ڵ له ڕێکه‌وتی ٣٠ بانه‌مه‌ڕی ١٤٠٠دا له‌لایه‌ن هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیمه‌وه شه‌هید کران و له‌وباره‌وه ده‌زگای فه‌رمانده‌یی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێکی بڵاو کرده‌وه، ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که به‌و شێوه بوو:
له ڕۆژانی ڕابردوودا دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی شار و شاخ بە مەبەستی پێوەندی لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکی ناوچەکانی بۆکان و مه‌هاباد، سەردانی ناوچەی شاروێرانی مەهاباد دەکەن.
کاتژمێر ١:٣٠ خولەکی بەیانیی پێنجشەممە ۳۰ بانەمەڕی ۱٤۰۰، چەکدارە دژی گەلییەکانی کۆماری ئیسلامی لە سێ‌ڕێیانی بورهان لە نێوان ئاواییەکانی بەردەمێش، زگدڕاو و قەرەبڵاغ بۆسە دادەنێنەوە و ته‌قه له تیمه‌كه ده‌كه‌ن کە پێشمەرگەکان بەمەبەستی پارێزگاری لە خۆیان بەگژیان دادێنەوە.
لە تێکهه‌ڵچوونێکی بەرگریکارانەی کورت ماوەدا چەند چەکداری ڕێژیم دەکوژرێن و بریندار دەبن.
بەداخەوە لە ئاکامی تێکهەڵچوونەکەدا پێشمەرگەی شاخ "ئەنوەر نەسیریی چیانە" ناسراو بە "سمکۆ مەحمەڵ" و پێشمەرگەی شار "هاوڕێ سوهراب خەدیریپوور" ناسراو بە "شاخەوان" خەڵکی شاری مەهاباد شەهید بوون.