کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی هاووڵاتییەک لە مەریوان

10:49 - 31 بانەمەڕ 2725

ڕۆژی هەینی ٢٦ی بانەمەڕی ١٤٠٤، محەممەد هووشمەند، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی دەرەتفێ سەر بە شاری مەریوان، بە شێوەی توندوتیژانە و بە هێرش بۆ سەر ماڵەکەی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەسبەسەر کرا و بۆ گرتنگەی شارامفەری سنە ڕاگوێزرا.

هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، ڕۆژی هەینی بە سێ ماشینەوە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی محەممەد هووشمەند و بە توندوتیژییەوە و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەریان کردووە.

سەرەڕای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی محەممەد هووشمەند، تاکوو ئێستا سەبارەت بە چارەنووسی زانیارییەک لەبەر دستدا نییە و ناوبراو لە مافی پێوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کراوە.

تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی محەممەد هووشمەند زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

محەممەد هووشمەند پێشتر دێهیاری گوندی "دەرەتفێ" سەر بە شاری مەریوان بووە. ناوبراو چەندین جار بانگی ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم کراوە و لێپرسینەوەی لێ کراوە.