
ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤، مەهسا زارعی چالاکی مەدەنیی خەڵکی کرماشان لەلایەن هێزە کانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بەپێی زانیارییەکان هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی مەهسا زارعی و دەسبەسەریان کردووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم چالاکە مەدەنییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.