
محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵپوور به‌ندکراوی سیاسیی کورد و خه‌ڵکی شنۆ که له ئێستادا سزای یه‌ک ساڵ و نیو به‌ندکرانی تێده‌په‌ڕێنێ، له دۆسییه‌یه‌کی دیکه‌دا به تۆمه‌تی "پڕوپاگه‌نده دژی ڕێژیم" و "هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌کێک له حیزبه دژبه‌ره‌کانی ڕێژیم" به یه‌ک ساڵ به‌ندکرانی داسەپاوی دیکه سزا دراوە.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا، ٣ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، لقی ١٠١ی به‌ناو دادگای که‌یفه‌ری ٢ی شنۆ به سه‌رۆکایه‌تیی عه‌لی نه‌سیریان له دۆسییه‌یه‌کی دیکه‌دا محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵپووری به تۆمه‌تی پڕوپاگه‌نده دژی ڕێژیم به چوار مانگ و هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌کێک له حیزبه دژبه‌ره‌کانی ڕێژیم به هەشت مانگ به‌ندکرانی داسەپاو سزا داوه.
ئه‌و به‌ندکراوه سیاسییه کورده زیاتر له پێنج مانگه به‌هۆی سزای سه‌پێندراوی دۆسیه‌یه‌کی دیکه‌وه له به‌ندیخانه‌ی شنۆ خه‌ریکی تێپه‌راندنی ماوه‌ی سزاکه‌یه‌تی.
شایانی باسه له‌و ماوه‌یه‌دا محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵپوور له مافی موره‌خه‌سی بێبه‌ش بووه.
محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵپوور ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣ی هه‌تاوی به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی یه‌ک ساڵ و شەش مانگ به‌ندکران به تۆمه‌تی پێوه‌ندی و ئه‌ندامه‌تی له حیزبه دژبه‌ره‌کانی ڕێژیم و چالاکیی ته‌بلیغی دژی ڕێژیم بۆ به‌ندیخانه‌ی شاری شنۆ ڕاگوێزرابوو.
محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵپوور تەمەنی ٥٣ ساڵه، خێزانداره و باوکی سێ منداڵه.