
بەشداریی هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات لە پرسەی بەڕێز کەریم شنگالیدا
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی جۆزەردانی ١٤٠٤، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە سەرپەرستیی بەڕێز مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی بەڕێز کەریم شنگالی، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی پارتی دێموکرات و وەزیری پێشووی نێوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر کرد.
لەو ڕێوڕەسمەدا کە کۆمەڵێک کەسایەتیی دیاری نێو ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات هاوڕێیەتیی سکرتێری گشتیی حیزبیان کردبوو، بە نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکرات پرسە و سەرەخۆشیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان گەیاندە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دێموکرات و ئەندامانی بنەماڵەی بەڕێز شنگالی.
کەریم شنگالی کە ماوەیەک بوو بە هۆی نەخۆشی لە نەخۆشخانەیەکی دۆبەی لەژێر چآودێری پزیشکیدا بوو، ڕۆژی چوارشەممە لە ٧٥ ساڵیدا لە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
بەڕێز کەریم شنگالی دۆستێکی نیزیکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو و حیزبی دێموکرات سەبارەت بە کۆچی دوایی بەڕێزیان هاوخەمیی خۆی لەگەڵ بنەماڵەی ناوبراو و پارتی دێموکراتی کوردستان ڕادەگەینێت.