
ڕۆژی هەینی، ٢٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ی کوردی (١٣/٠٦/ ٢٠٢٥) ڕێوڕەسمی ناشتن و پرسەی كاک تاهیر سۆفی تێکۆشەری دێرین و تێكۆشەری ناسراوی حیزبەكەمان بەڕێوە چوو.
بەرەبەیانیی ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی ٨ی ژووئیەی ٢٠٢٥ی زایینی، كاک تاهیر سۆفی پێشمەرگەی دێرین و تێكۆشەری ناسراوی حیزبەكەمان لە تەمەنی شەست ساڵیدا بەهۆی ڕاوەستانی دڵ لە شاری ئیسكلستوونای وڵاتی سوید كۆچی دوایی كرد و دوای گەڕاندنەوەی تەرمەکەی بۆ وڵاتی نۆروێژ، ڕۆژی هەینی بە ئامادەبوونی ئەندامانی بنەماڵەکەی و بەشێکی بەرچاو لە هاوڕێیانی حیزبی لە وڵاتی نۆرویژ و وڵاتانی دەوروبەر تەرمی ناوبراو [ لە گۆرستانی "فرۆسێت شیرکە" لە نانەستێد بە خاکی غەریبی سپێردرا.
بەرێز کاک مەحموود دەشتی بە نوێنەرایەتی بنەماڵە و هاوڕێیانی وتارێکی لەسەر کەسایەتیی ناوبراو پێشکەش کرد.
لە بەشێک لە ڕێوڕەسمەکەدا عەباس نامی بەرپرسی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆرویژ بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک تاهیر پەیامی هاودەردیی کۆمیتەی گشتیی خوێندەوە و بۆ ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی دەیان ساڵەی کۆچکردوو، لەلایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکراتەوە، چەپکەگوڵی ڕێز و خۆشەویستی و پێزانین لەسەر مەزاری ناوبراو دانرا.
دواترلە ڕێورەسمی پرسە و سەرەخۆشیدا بەشێک لە هاوڕێیان و هاوسەنگەرانەی کاک تاهیر، ئاماژەیان بە کۆمەڵێک لە تایبەتمەندییەکان و کەسایەتیی ناوبراو و بیرەوەرییەکانی کرد و ڕۆڵی ناوبراویان لە دەیان داستانی قارەمانانە و چالاكیی چەكدارانە لە ناوچەكانی ورمێ و شنۆدا وەک پێشمەرگەیەكی ئازا و بەجەرگ و فەرماندەیەكی قارەمان و لێهاتوو بەرز نرخاند.