کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە "دیداری گەل" لە دانمارک

18:48 - 25 جۆزەردان 2725

شاندێکی حیزبی دێموکرات پێکهاتوو لە هاوڕێیان هەژار دەشتی بەرپرسی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان و دانا ئەلیاسی ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکان، بەشدارییان لە گردبوونەوەی ساڵانەی "دیداری گەل" لە دوورگەی بۆرنهۆڵمی وڵاتی دانمارک کرد کە ساڵانە لە ڕۆژانی ١٢- ١٣و١٤ی مانگی ژوئەندا پێک دێت.

لەو گردبوونەوەدا حیزبە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و خاوەن پیشەکان، لەگەڵ خەڵک دیدار دەکەن و سێمینار و کۆڕ و کۆبوونەوەی جۆراوجۆر لەسەر بابەتە پەیوەندیدارەکانی سیاسەتی نێوخۆیی، ژینگەیی و دەرەکی پێک دێنن.

ساڵانە زیاتر لە ٧٠ هەزار کەس لە کەسانی سیاسی، ئەکادێمیک، چالاکوانان، ڕۆژنامەنووسان و کەسانی ئاسایی بەشداری ئەو گردبوونەوەیە دەبن.

شاندی حیزب بەشدارییەکی چالاکیان لە کۆڕ و کۆبوونەوەکان و دیدار هەبوو و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ چەندین سیاسەتوان، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، پەرلەمانتار و چالاکوانی سیاسی و ژینگەیی پێک هێنا .

لە باس و دیدارەکاندا تیشک خرایە سەر پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سیاسەتەکانی حیزبی دێموکرات، ئێران و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و هەروەها گرژییەکانی ئەو دواییانەی نێوان ئیسرائیل و ئێران کە ئەنجامی سیاسەتە شەڕەنگێزییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەیە.