کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی سێمینارێک لە وڵاتی دانمارک

10:43 - 1 پووشپەڕ 2725

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٢١ی ژوئەنی ٢٠٢٥) لە کۆپێنهاگـی پێتەختی وڵاتی دانمارک سێمینارێک لەژێر ناونیشانی نوێترین گەشەسەندنی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان لەلایەن  پارتیا وڵاتپارێزێن کوردستانێ  پێک هات.

لەسەر بانگهێشتی فەرمیی پارتی ناوبراو، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی دانمارک پێکهاتوو لە ئەحمەد ڕەحمانی بەرپرسی بەشی پەیوەندییە ئێرانی و کوردستانییەکانی حیزب لەم وڵاتە بە هاوڕێیەتی کاک مەسعود نادری بەرپرسی کۆمیتە ناوچەی شیلەند بەشداری ئەم سێمینارە بوون.

ئەم سێمینارە لەلایەن بەڕێزان زینار سۆران ونزار ئاکات ئەندامانی مەجلیسی پارتیا وڵاتپەرێزێن کوردستانێ، مۆدێراتۆر عەدنان ئاغاجان سەرۆکی دیاکورد بەڕێوە چوو.

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە شێوەیەکی چالاکانە لەم سێمینارەدا بەشدار بوون.