
فەرهاد کەدخودا قادری هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری مەهاباد، سەرەتای ئەم حەفتەیە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی فەرهاد کەدخودا قادری، بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بێ ئاکام ماوەتەوە و تا ئێستا زانیارییەکی ڕوون لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگڕتنی ناوبراو لەبەر دەستدا نییه.
هەنگاو بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی کەدخودا قادری ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی شەممە ١٠ی جۆزەردان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی ژیانی ناوبراو لە گوندی سەرچنار و بە بێ هەبوونی بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.