
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌رییه مافی مرۆییه‌کان، ناوه‌نده سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیم له تاران و شیراز و ده‌یان شوێنی دیکه‌ی ئێران، لانیکه‌م ٣٥ هاووڵاتیی یه‌هوودییان بانگ کردوون و لێپرسینه‌وه‌یان لێ کردوون.
هه‌واڵده‌ریی "هێرانا" له دووتوێی ڕاپۆرتێکدا باسی له‌وه کردووه که ئه‌و هاووڵاتییه یه‌هوودیانه له دوای بانگکران و ڕاگیرانیان، له پێوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه بێبه‌ری کراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی "هێرانا" و چه‌ند هه‌واڵده‌رییه مافی مرۆییه‌کانی دیکه‌ی ئێران، ئه‌و شه‌پۆله له ده‌سبه‌سه‌ری و بانگکردنی هاووڵاتییانی یه‌هوودی له دوای شه‌ڕی ئێران و ئیسرائیلەوە هه‌تا ئێستا بێوێنه‌یه و هاوشێوه‌ی نه‌بووه.
ڕاپۆرته‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن له ماوه‌ی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتداریی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی‌دا هه‌تا ئێستا و به‌تایبه‌ت له ساڵی ١٣٩٠ و په‌سه‌ندکردنی یاسای سزای توند بۆ سه‌ر ئه‌و هاووڵاتییه ئێرانیانه به‌تایبه‌ت یه‌هوودییه‌کان که سه‌فه‌ر بۆ ئیسرائیل ده‌که‌ن، گوشاره‌کان بۆ سه‌ر ئه‌و که‌مینه ئایینییه زۆر زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندووه.
ڕێژیمی ئێران له ماوه‌ی دوو حه‌فته‌ی ڕابردوودا سه‌دان که‌سی له سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا به تۆمه‌تی هه‌بوونی هاوکاری له‌گه‌ڵ مووساد و ئیسرائیل ده‌سبه‌سه‌ر و ته‌نانه‌ت ئێعدام کردووه.
به‌پێی سه‌رژماری نافه‌رمیی ساڵی ١٤٠٠ له ئێران‌دا، حه‌شیمه‌تی یه‌هوودییانی ئێران که‌متر له ١٠ هه‌زار که‌سه.