
لەسەر بانگهێشتنی حیزبی چەپی ئێران، هەیئەتێكی بەشی پەیوەندێیە ئێرانییەكانی دەرەوەی وڵاتی حیزب كە بریتی بوون لە خالید حەسەنپوور و بەهار حوسێنی، بەشدارییان لە چوارەمین كۆنگرەی حیزبی چەپی ئێران لە شاری كۆڵنی ئاڵمان كرد .
لەو كۆنگرەیەدا كە ژمارەیەكی بەرچاو لە ئەندامان، لایەنگران و دۆستانی حیزبی چەپ بەشدار بوون، پەیامی پەیوەندییە گشتییەكانی حیزبی دێموكرات لەلایەن بەهار حوسێنی ئەندامی كۆمیتەی ئاڵمان خوێندرایەوە كە لەگەڵ پێشوازیی بەشدارانی كۆنگرە بەڕەووڕوو بووەوە.
لە پەیامی پەیوەندییە گشتییەكانی حیزبدا بۆ كۆنگرەی چواری حیزبی چەپ، وێڕای پیرۆزبای لە حیزبی چەپ، پێ لەسەر دۆستایەتی و هاوكاریی دوو لایەنە لەپێناو یەكڕیزی ئۆپۆزسیۆنی دێموكرات و پێشكەوتنخواز داگیرابوو .
هەیئەتی بەشی پەیوەندییەكانی دەرەوەی وڵاتی حیزب، لە ڕەوتی كاری كۆنگرەدا، لەگەڵ بەشێكی بەرچاو لە نوێنەرانی كۆنگرە، ئەندامانی ڕێبەریی حیزبی چەپ و كەسایەتییەكانی ئۆپۆزیسیوونی ئێران، دیدار و گفتگۆی كرد و بیروڕای گۆڕێوە .