
بڵاڤۆکی سانی ئیسکاتله‌ندی ڕایگەیاندووە ماشینی سه‌رکوتی ڕێژیمی ئێران به له‌سێداره‌دانی ١٧٦ که‌س له مانگێکدا چالاک بووه‌ته‌وه.
بڵاڤۆکی ئیسکاتله‌ندیی "سان" له دووتوێی ڕاپۆرتێکدا باسی له سه‌رله‌نوێ چالاکبوونه‌وه‌ی ماشینی سه‌رکوتی ڕێژیمی ئێران به خێراییه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌ر کردووه و نووسیویه‌تی: "به‌پێی ڕاپۆرته‌کان ته‌نیا له مانگی ڕابردوودا لانیکه‌م ١٧٦ که‌س له به‌ندیخانه‌کانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران‌دا له سێداره دراون".
له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا بڵاڤۆکی ئیسکاتله‌ندیی "سان" له ڕاپۆرتێکدا وێڕای بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاماری به‌رچاوی له‌سێداره‌دراوان و ده‌ربڕینی نیگه‌رانیی خۆیان به‌و بۆنه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه داوه ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له بنه‌ماڵه‌ی له‌سێداره‌دراوان ئاگادار نه‌کراونه‌ته‌وه.
بڵاڤۆکی "سان" له زاری سه‌عید ماسووری که ٢٥ ساڵه له به‌ندیخانه‌ی ڕێژیم‌دا ده‌سبه‌سه‌ره بڵاوی کردووه‌ته‌وه که دادگایی‌کردنی زۆربه‌ی ئه‌و له‌سێداره‌دراوانه به بێ مافی به‌رگری و ته‌نیا له چه‌ند خوله‌کدا سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
هه‌روه‌ها "ماسووری" له‌و نامه‌یه‌یدا بۆ بڵاڤۆکی "سان" به ئاماژه‌دان به نادادپه‌روه‌ریی ڕه‌وتی دادگایی به‌ندکراوان له ئێران‌دا نووسیویه‌تی: "ئه‌و حوکمانه پێشتر له‌لایه‌ن ناوه‌نده سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیمه‌وه ده‌رکراوه و ئه‌رکی دادوه‌ر له‌و نێوانه‌دا ته‌نیا ڕاگه‌یاندنی ئه‌و سزایه به به‌ندکراوان له پشتی ده‌رگا داخراوه‌کان".
هه‌روه‌ها "ماسووری" له نامه‌که‌یدا پەرژاوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی شه‌پۆلی نوێی له‌سێداره‌دانه‌کان له ئێران‌دا به درێژه‌ی سه‌رکوتی شۆڕشی ژینا له‌ژێر دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" له قه‌ڵه‌م داوه و ڕێژیمی ئێران ئه‌و سزا نامرۆڤانه وه‌کوو چه‌کی سیاسیی دژی ڕه‌خنه‌گران و دژبه‌رانی خۆی به‌کار دێنێت.
به‌پێی ڕاپۆرتی "سان"، هه‌ڵکشانی ئاماری له‌سێداره‌دانه‌کان له ئێران به‌شێکی گرنگ له ڕێکاری و سه‌رکوتی ڕێژیمی ئێرانه بۆ درێژه‌دان به ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتداریی خۆی که له‌مێژه ڕه‌وایی خۆی له‌ده‌ست داوه.