
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٧ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی، بە بەشداریی ژمارەیەک لە کوردەکانی نشتەجێی وڵاتی دانمارک، خۆپیشاندانێک بە مەبەستی پشتگیری لە مانگرتنی شۆفێری بارهەڵگرەکان لە شاری ئارهوس بەڕێوە چوو.
خۆپێشاندەران وێڕای ئەوەی کە پشتیوانیی خۆیان لە شۆفێرانی بارهەڵگرەکان و چین و توێژی زەحمەتکێش لە کۆمەڵگەدا دووپات کردەوە، داوایان لە خەڵکی ئێران و کوردستانیش کرد کە لە بەرانبەر سیاسەتە دژەمرۆیی و پێشێلکارییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێراندا تا دەستەبەربوونی ماف و داواکاریی شۆفێران و زەحمەتکێشانی ئێران و کوردستان، هاودەنگ و هاوپشتیان بن.