کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندی حیزب لە کۆنگرەی حیزبی سۆسیال دێمۆکراتی ئاڵمان

10:13 - 10 پووشپەڕ 2725

شاندێکی بەشی پێوەندییەکانی دەرەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئاڵمان بەشداریی لە ڕێوڕەسمی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی حیزبی سۆسیال دێموکراتی ئاڵمان کرد.

ئەو کۆنگرەیە لە ڕێکەوتی ٦-٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤(٢٧-٢٩ی ژوئەنی ٢٠٢٥) لە شاری بێرلین بەڕێوە چوو. جێی ئاماژەیە کە ئەو حیزبە دووهەم حیزبی بەشدار لە حکوومەتی ئەو وڵاتەیە.

لە ڕۆژی یەکەمی ئەو کۆنگرەیە دەستەی سەرۆکایەتیی نوێ هەڵبژێردرا و خاتوو بێربل باس لە جێی بەڕێز خاتوو ساسکیا ئێسکن وەک کەسی یەکەمی حیزب هەڵبژێردرا.

ڕۆژی دووهەم دەستەی کارگێڕیی نوێ هەڵبژێردرا و باس و ڕاپۆرتی جۆراجۆر پێشکەش کرا. هەروەها نوێنەری هێندێک حیزبی بانگهێشتکراو بۆ کۆنگرە کە یەک لەوان وڵاتی تورکیە و حیزبی کۆماریخوازانی گەل پەیامیان پێشکەشی ئامادەبووان کرد.

لە ڕۆژی سێهەم بڕیارنامەیەکی گرنگ سەبارەت بە ڕەوتی یاسایی قەدەغەکردنی حیزبی ڕاستی ئاڵمان لە لایەن پارلەمانەوە درا.

شاندی حیزب بە سەرپەرستیی مستەفا قازی زادە لەو کۆنگرەیەدا بەشدار بوون و نامەی فەرمیی حیزبیان پێشکەشی کەسایەتییە بڕیاربەدەستەکانی ئەو حیزبە کرد کە ڕوانینی حیزب لەسەر دۆخی ئێستای ئێران و شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێرانی تێدا بوو، و ڕوانگەی حیزبیان سەبارەت بە شوێندانانی ئەو هەلومەرجە لەسەر کوردستان ڕوون کردەوە.