
که‌مپه‌ینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان له ٧٦ـەمین حه‌فته‌ی مانگرتن له خواردن لەمەڕ سزای له‌سێداره‌دان، له‌ژێر دروشمی "نەترسێین و به‌رگری له مافی ژیانی هاونیشتمانانمان بکه‌ین"، نیگه‌رانیی خۆیان له ده‌رکردنی سزای له‌سێداره‌دان بۆ ژمارەیەکی زۆر لە به‌ندکراوان ده‌ربڕی.
له به‌یاننامه‌ی که‌مپه‌ینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان له ڕێکهو‌تی ١٧ی پووشپه‌ڕدا هاتووه؛ له ئێستادا به‌ندکراوان له ٤٧ به‌ندیخانه له سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا مانیان له خواردن گرتووه و له‌سه‌ر پێویستیی ڕاوه‌ستان له به‌رانبه‌ر ماشینی مه‌رگ و سه‌رکوتی کۆماری ئیسلامییدا پێداگری ده‌که‌ن.
له به‌شێکی ئه‌و به‌یاننامه‌دا نووسراوه: "له سه‌ره‌تای مانگی پووشپه‌ڕه‌وه هه‌تا ئێستا، لانیکه‌م ٢٤ که‌س له به‌ندیخانه‌کانی ئێران‌دا له سێداره دراون".
نووسه‌رانی ئه‌و به‌یاننامهیە باسیان له‌وه کردووه که سه‌ره‌ڕای جێبه‌جێکرانی سزای له‌سێداره‌دانه‌کان له‌لایه‌ن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییه‌وه، دوو لاوی خه‌ڵکی هه‌مه‌دان و دوو ژن له به‌لووچستان به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌کانی ڕێژیمه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و به‌یاننانه‌دا به ئاماژه‌دان به ده‌رکردنی سزای ئێعدام بۆ ٥ به‌ندکراوی سیاسیی کورد، وێڕای مه‌حکوومکردنی ئه‌و سزا دژه‌مرۆییه، داوایان له کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی و ناوه‌نده مافی مرۆییه‌کان کردووه له به‌رانبه‌ر ئه‌و سزا سه‌ده نێوه‌ڕاستییه و دۆخی به‌ندکراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی بێده‌نگ نه‌که‌ن.
له به‌شی کۆتایی ئه‌و به‌یاننامه‌دا هاتووه که "ئێمه خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێرای ته‌واوی سزای له‌سێداره‌نه‌کان له ئێرانین و له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین که خه‌ڵکی ئێران هاوکات له‌گه‌ڵ ته‌واوی نه‌ته‌وه سته‌ملێکراوه‌کان، له ڕاستای به‌رگری و به‌رخودان هه‌تا سه‌رکه‌وتن و ئازادی درێژه به خه‌بات ده‌ده‌ن".