
هه‌واڵده‌رییه مافی مرۆییه‌کانی ئێران له چه‌ند ڕاپۆرتێکدا باسیان له‌وه کردووه له ڕۆژی ١٧ هه‌تا ٢١ی پووشپه‌ڕ، له به‌ندیخانه‌کانی ئێران‌دا و له‌لایه‌ن ناوه‌نده سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیمه‌وه لانیکه‌م ٢٦ی به‌ندکراو له سێداره دراون که سزای دوو به‌ندکراو له بۆکان و میاندواو له پێش چاوی خه‌ڵکدا جێبه‌جێ کراوه.
به گوێره‌ی زانیاریی ڕاپۆرته مافی مرۆییه‌کان، ئه‌و به‌ندکراوانه له به‌ندیخانه‌کانی ئه‌راک، ئه‌هواز، بۆکان، ته‌ورێز، ڕه‌شت، زه‌نجان، شیراز، قوم، که‌ره‌ج، میاندواو و نه‌هاوه‌نده سزاکانیان جیبه‌جێ کراوه.
شایانی باسه یه‌کێک له له‌سێداره‌دراوانی ماوه‌ی ئه‌و ٥ ڕۆژه، به‌ندکراوێکی خه‌ڵکی شاری بۆکان بوو که به‌هۆی ده‌ستدرێژیی سێکسی بۆ سه‌ر نیان چه‌له‌بییانی، کچه مێرمنداڵی ٦ ساڵه‌ی بۆکانی ده‌سبه‌سه‌ر کرابوو.
ئه‌و ڕێژه به‌رچاوه‌ی له‌سێداره‌دانه‌کان له ئێران‌دا له کاتێکدایه که ڕێکخراوه مافی مرۆییه‌کان له ڕۆژانی ڕابردوودا هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی ٨ به‌ندکراوی دیکه‌یان بڵاو کرده‌وه.
شایانی باسه له‌نێو ئه‌و ٨ به‌ندکراوه‌دا ژنێکیش له به‌ندیخانه‌ی قوم‌دا له سێداره دراوه.
له‌و ڕێژه‌یه، هه‌واڵده‌رییه‌کانی ڕێژیم ته‌نیا شوناسی دوو به‌ندکراوی له‌سێداره‌دراویان بڵاو کردووه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، له ساڵی ٢٠٢٤دا ته‌نیا ئاماری ٦ له‌سه‌دی له‌سێداره‌دراوان له‌لایه‌ن ناوه‌نده سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیمه‌وه به شێوه‌ی فه‌رمی پشت‌راست و بڵاو کراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی هێرانا، به‌هۆی نهێنیی جێبه‌جێکرانی سزای له‌سێداره‌دانه‌کان، به‌ندکراوان ته‌نانه‌ت له مافی دوایین چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌یان بێبه‌ش کراون.