
لە ڕێکەوتی ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی (١٣ی جوولای ٢٠٢٥)، لە یادی ٣٦ ساڵەی شەهیدانی ڤییەن، حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی ئۆتریش بە بەشداریی نوێنەرایەتی بەشی هەرە زۆری حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان و کوردستانییانی دانیشتووی ئەو وڵاتە کۆڕیادێک بەڕێوە چوو.
ئەم کۆڕیادەدا کە لە یەکێک لە ساڵۆنەکانی ئاکادێمیای پەروەردەی سیاسیی حیزبی سۆسیال دیمۆکرات گیرا، بە ساتێک بێدەنگی و مارشی سروودی نەتەوایەتی دەستی پێ کرد و پاشان بەڕێوەبەری بەرنامە کاک حوسێن خاڵ خاڵ بە نوێنەرایەتی کۆمیتە بەخێرهاتنی بەشدارانی کرد.
پاشان پەخشانێک لەلایەن محەممەدی فەقێعەلی بۆ کردنەوەی ئەم کۆڕەماتەمینە لە یادی ٣٦ ساڵەی شەهیداندا بە هاوڕێیەتی هونەرمەندی مووزیکژەن کاک شۆڕش پێشکەشی بەشداربووان کرا.
پەیامی دەستەی کارگێڕیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەلایەن خاتوو مونیرە نیگەهدار بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لەم وڵات خوێندرایەوە.
لە بەشێکی تری ئەم یادەکۆڕەدا بابەتێکی تێروتەسەڵ لەسەر خەبات و تێکۆشان هەروەها بیر و بۆچوونەکانی ڕێبەری مەزنمان دوکتور قاسملوو لەلایەن کاک دوکتۆر سەدیق زەرزاوە پێشکەشی بەشداربووان کرا.
بەدوای ئەودا دانا شەدەڵە بابەتێکی کورت و پوختی لەسەر ئەم شەهیدە مەزنە پێشکەش کرد. لە درێژەی ئەم بەرنامەیەدا، بەشێک لەو حیزب و ڕێکخراوانەی کە بەشدار بوون پەیامەکانیان هەر لەوێ لەلایەن نوێنەرایەتییەکانیانەوە پێشکەش کرد.
پەیامی پارتی دێموکراتی کوردستانی سووریە لەلایەن بەرپرسی ئەو پارتەوە لە وڵاتی ئوتریش کاک عومەر ئیبراهیم پێشکەش کرا.
پەیامی پارتی دێموکراتی پێشڤەڕۆی کوردستانی سووریە د. سەلاح، پەیامی ئەم یادەیان لەلایەن کاک محەممەد ئەمین یووسفەوە پێشکەش کرا.
دوکتور ڕەنج ڕەسووڵ یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی بەڕێزی د. فازڵ ڕەسووڵ کورتەیەک لە ژیانی ئەم نەمرەی پێشکەش کرد
کاک عەبدوڵڵا پۆڵا پەیامی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستانی پێشکەش کرد.
کاک فەرەیدوون عەبدوڵڵا پەیامی ماڵی کوردی لە نەمسا پێشکەش کرد.
خاتوو لانە ئەقدەسی پەیامێکی ڕیکخراوی مافی مرۆڤی ژینای بە زمانی ئاڵمانی پێشکەش کرد.
ئەم حیزب و ڕێکخراوانەش بەشدار بوون و پشتیوانی خۆیان لە کۆڕیادەکە ڕاگەیاند و پەیامی خۆیان گەیاندە بەڕێوەبەرانی کۆڕیادەکە کە بریتی بوون لە:
پارتی دێموکراتی کوردستان
پارتی سۆسیالیستی کوردستان باکوور
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریە ئەنەکەسە
پارتی یەکیەتی دێموکراتی کورد لە سووریە
پارتی گەلی کورد لە سووریە
پارتی دێموکراتی پێشڤەڕۆی کوردستانی سووریە
پارتی یەکیەتیی کورد لە سووریە
کوردانی یارسان لە ئوتریش
کوردانی ئێزیدی لە ئوتریش
هونەرمەند شۆڕش مەولای بە کەمانچە چەند ئاهەنگێکی مۆسیقای ئاوێتەی ئەم کۆڕیادە کرد.