
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی پووشپه‌ڕ، له حەفتاوحەفتەمین حه‌فته‌ی به‌رده‌وامبوونی که‌مپه‌ینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان له‌هه‌مبه‌ر ناڕه‌زایه‌تییده‌ربڕین له به‌رانبه‌ر سزای دژه‌مرۆیی له‌سێداره‌دان، له دووتوێی به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایانگه‌یاند: "به په‌یوه‌ستبوونی به‌ندیخانه‌ی یه‌زد به‌م که‌مپه‌ینه، له ئێستادا هاواری به‌رخۆدانی ئێمه له ٤٨ به‌ندیخانه‌ی ئێرانه‌وه ده‌بیسترێت".
به‌پێی به‌یاننامه‌ی ئه‌و که‌مپه‌ینه، له سه‌ره‌تای مانگی پووشپه‌ڕەوە هه‌تا ئێستا لانیکه‌م ٤٤ که‌س له‌وانه‌ش ژنێک له‌لایه‌ن ناوه‌نده سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیمه‌وه له سێداره دراون.
له سه‌ره‌تای ئه‌و به‌یاننامه‌دا هاتووه که سه‌ره‌ڕای گوشاری ئه‌منییه‌تی، سنووردارکردنی پێوه‌ندییه‌کان، هه‌ڕه‌شه، ئه‌شکه‌نجه، به‌ندکرانی تاکه‌که‌سی و لێدان، هه‌موو حه‌فته‌یه‌ک به مانگرتن له خواردن، ناردنی په‌یامی ده‌نگی و به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دژی له‌سێداره‌دان، له‌سه‌ر به‌رخۆدانی خۆمان پێداگریمان کردووه و ئه‌وه‌ی ئێستا له ٤٨ به‌ندیخانه‌وه هاواری ئێمه ده‌بیسترێت به‌رهه‌می ئه‌و به‌رخۆدانه‌یه".
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌دا ئاماژه به ڕاپۆرتی مای ساتۆ، ڕێپۆرتێری تایبه‌تیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له کاروباری مافی مرۆڤی ئێران کراوه و نووسراوه: "مای ساتۆ به‌نیسبه‌ت دۆخی سێ به‌ندکراوی عه‌ره‌بی ئه‌هوازییه‌وه نیگه‌رانی خۆی ده‌بڕیوه".
به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌دا داوا له خه‌ڵکی ئێران کراوه که بنه‌ماڵه‌ی به‌ندکراوان ته‌نیا نه‌هێڵن.
هه‌روه‌ها له به‌شێکی ئه‌و به‌یاننامه‌دا نووسراوه: "بانگه‌وازی ئه‌م که‌مپه‌ینه ڕوونه؛ نا بۆ له‌سێداره‌دان، نا بۆ سه‌رکوت، ناو بۆ بیسه‌روشوێنکردنی به‌ندکراوان، به‌ڵی بۆ ژیان و دادپه‌روه‌ری و که‌رامه‌تی مرۆڤ".