کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی کۆڕێک بەبۆنەی ٣٦ ساڵەی تێرۆری دوکتور قاسملوو لە پارلەمانی بریتانیا

23:10 - 26 پووشپەڕ 2725

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤(١٦ی جوولای ٢٠٢٥) لە یەکێک لە هۆڵەکانی پارلەمانی بریتانیا کۆڕیک بەبۆنەی ٣٦ ساڵەی تێرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی بەڕێوە چوو.

ئەم کۆڕە لەلایەن ڕێکخراوی  پێشکەوتووی کورد و نوێنەرایەتی حیزب لە بریتانیا بەڕێوە چوو.

کۆڕەکە لەلایەن بەڕێز گاری کێنت کە سەرپەرەستیی کۆرەکەی دەکرد کرایەوە.

پاشان لەلایەن دوکتور سەعید شەمسەوە لەسەر کەسایەتیی کاریزماتیکی کاک دوکتور قاسملوو وتارێک پێشکەش کرا.    

دواتر کاک ڕزگار ئالانی نوێنەری حیزب لە بریتانیا بۆ پێکهێنانی ئەم کۆرە سپاسی ڕێکخراوی پێشکەوتووی کوردی کرد و  پەیامی دەستەی کارگێڕیی حیزب کە بۆ ئەم کۆرە نێردرابوو خوێندرایەوە.

کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان و ژمارەیکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزب بەشداری ئەم کۆڕە بوون.