
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هه‌نگاو" سێ به‌ندکراوی سیاسیی کورد بە ناوەکانی ئارمین خودامورادی، حیکمه‌ت سه‌عیدی و کام‌ران ڕه‌سووڵی، دوای ده‌سبه‌سه‌رکرانیان له‌لایه‌ن هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیمه‌وه، به‌هۆی ناله‌باربوونی دۆخی گرتنگه‌ی ئیتلاعاتی ڕێژیم له سنه، مانیان له خواردن گرتووه.
هه‌نگاو له‌و ڕاپۆرته‌دا باسی له‌وه کردووه که ئارمین خودامورادی و حیکمه‌ت سه‌عیدی خه‌ڵکی سنه و کام‌ران ڕه‌سووڵی خه‌ڵکی بانه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕی ٢٧٢٥ی کوردی، له گرتنگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕێژیم له سنه به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تییده‌ربڕین له بارودۆخی کاره‌ساتباری گرتنگه و درێژبوونه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌سبه‌سه‌رکرانیان بۆ دووهه‌مین جار مانیان له خواردن گرتووه.
زانیارییه‌کان ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن که ئه‌و سێ به‌ندکراوه سیاسیه کورده له دوای ده‌سبه‌سه‌رکرانیان، له سه‌ره‌تاییترین مافەکانیان له‌وانه، هه‌بوونی پارێزه‌ر و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه، بێبه‌ش کراون.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتی هه‌نگاو، ئارمین خودامورادی، ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی بانه‌مه‌ڕی ٢٧٢٤ی کوردی و حیکمه‌ت سه‌عیدی و کام‌ران ڕه‌سووڵی نزیک له‌و ڕێکه‌وته دوای ده‌سبه‌سه‌رکرانیان بۆ گرتنگه‌ی ئیتلاعاتی ڕێژیم له سنه ڕاگوێزراون.
شایانی باسه پاش تێپه‌ڕبوونی دوو مانگ له ده‌سبه‌سه‌رکرانی ئه‌و سێ به‌ندکراوه کورده، له هۆکاری ده‌سبه‌سه‌رکران و تۆمه‌ته وه‌پاڵدراه‌کانیان زانیارییه‌ک له‌به‌رده‌ستدا نییه.