کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاک مستەفا هیجری: دانانی سپای پاسداران لە لیستی تێرۆر هەنگاوێکی گرینگ بۆ دەرخستنی ڕووی ڕاستەقینەی کۆماری ئیسلامییە

19:20 - 28 پووشپەڕ 2725

کاک مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەبارەت بە دانانی سپای پاسداران لە لیستی تێرۆر لەلایەن پارلەمانی بێلژیکەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

هەوڵی پارلەمانی بێلژێک بۆ دانانی سپای پاسداران لە لیستی تێرۆر بە هەنگاوێکی گرینگ لە ڕاستای ئاشکراکردنی ڕووی ڕاستەقینەی کۆماری ئیسلامی و باڵی سەرکوتکەر و دژەگەلیی کۆماری ئیسلامی دەزانین و پشتیوانیی لێ دەکەین.
هیوادارین ئەم هەنگاوە ببێتە هاندەرێک بۆ یەکیەتیی ئورووپا بۆ ئەوەی هەنگاوێکی هاوشێوە بگرێتەبەر کە خواستی زۆرینەی خەڵکانی ئێرانە.
کاک مستەفا هیجری
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
٢٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤
١٩ی جوولای ٢٠٢٥