
هه‌واڵده‌رییه مافی مرۆییه‌کانی ئێران فایلێکی ده‌نگیی به‌ندکراوانی به‌ندیخانه‌ی تارانی گه‌وره‌یان بڵاو کردووه‌ته‌وه که تێیدا به‌ندکراوان به شێوه‌ی به‌کۆمه‌ڵ دژایه‌تی و ناڕه‌زایه‌تییان له‌هه‌مبه‌ر سه‌پاندنی سزای له‌سێداره‌دان له‌لایه‌ن ناوه‌نده سهرکوتکەرهکانی ڕێژیمه‌وه ده‌ربڕیوه.
له‌و فایله ده‌نگییه‌دا، ئه‌و هه‌ڵویسته ناڕه‌زایه‌تییه وه‌کوو "ناڕه‌زایه‌تیی هێمنانه" له قه‌ڵه‌م دراوه و ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه به‌نیسبه‌ت توندوتیژیی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ناوه‌نده سه‌رکوتکه‌ره‌کان و به‌رپرسانی ڕێژیمی ئێران به‌ڕێوه چووه.
"ئه‌بوولفه‌زل قه‌دیانی" یه‌کێک له به‌ندکراوان و ڕه‌خنه‌گرانی کۆماری ئیسلامی له‌و فایله ده‌نگییه‌دا وتوویەتی: "له‌سێداره‌دان یه‌کێک له نامرۆڤانه‌ترین جۆره‌کانی توندوتیژییه چونکه گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی هه‌ر مرۆڤێک یانی ژیانی لی ده‌سه‌ندرێت و ئه‌و که‌سانه‌ی گیانی مرۆڤه‌کان ده‌ستێنن، له نامرۆڤترین مرۆڤه‌کانن".
قه‌دیانی له درێژه‌ی قسه‌کانیدا له‌سێداره‌دانی وه‌کوو "قه‌تڵی حکوومه‌تی" له‌قه‌ڵه‌م داوه و جه‌ختی کردووەته‌وه که "ئێمه دژی هه‌موو جۆره‌کانی ئێعدامین، ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت دادگایه‌کی دادپه‌روه‌رانه‌ش ئه‌و سزایه‌ی ده‌رکردبێت هه‌رچه‌ند له ئێران‌دا وه‌ها دادگایه‌ک نییه".
له‌و فایله ده‌نگییه‌دا باس له‌وه کراوه که هه‌وڵ ده‌ده‌ین به سه‌ر ترس له ناوه‌نده سهرکوتکەرهکانی ڕێژیم‌دا زاڵ بین.
ئه‌و به‌ندکراوه سیاسییه به ئاماژه‌دان به ناڕه‌زایه‌تییه به‌ربڵاوه‌کان له ئێران وتوویەتی: "ڕێژیم له ئێستادا له لاوازترین دۆخی مێژوویی خۆیدایه و زیاتر له ٩٥ له‌سه‌دی خه‌ڵکی ئێران له‌و ڕێژیمه ناڕازین بۆیه هه‌موو هه‌وڵێکی ئه‌و ڕێژیمه ئه‌وه‌یه زیاتر خه‌ڵک بترسینێت.
ناوبراو پەرژاوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی کە له‌م ناڕه‌زایه‌تییه هێمنانه‌یه‌دا هاوکات له‌گه‌ڵ تووڕه‌بوونی خه‌ڵک هاوار ده‌که‌ین و ناڕه‌زایه‌تیی خۆمان له هه‌مبه‌ر سته‌می مه‌زهه‌بیی کۆماری ئیسلامی و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه عه‌لی خامنه‌یی وه‌کوو گه‌وره‌ترین دوژمنی خه‌ڵکی ئێران ده‌رده‌بڕین.