
ڕۆژی شەممە ٢٥ی گەلاوژی ١٤٠٤ (١٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٥)، بەبۆنەی ۲٥ی گەلاوێژ، ٨٠ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ لەلایەن کۆمیتەی گشتیی حیزب لە وڵاتی فینلاند و بە بەشداریی ئەندامان، لایەنگران، دۆستانی حیزبی دێموکرات و جەماوەرێکی زۆر لە کوردانی دانیشتووی ئەم وڵاتە لە شاری لۆهیا، بەڕێوە چوو.
ڕێورەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.
پەیامی کۆمیتەی گشتیی حیزب لە فینلاند بەم بۆنەوە لەلایەن کاک سەیدئەحمەد حوسێنی بەرپرسی کۆمیتەی گشتیی حیزبەوە پێشکەش کرا.
دواتر پەیامی هاوبەشی ڕێکخراوەکانی ژنان، لاوان و خوێندکاران بەو بۆنەوە لەلایەن خاتوو شیرین محەممەدزادەوە خوێندرایەوە .
هەیئەتی نوێنەرایەتیی چەندین حیزب و ڕێکخراوای کوردستانی بە پەیامی پیروزبایی و چەپکەگوڵەوە بەشدارییان لەم جێژنەدا کرد کە بریتی بوون لە:
ـ کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کومۆنیستی ئێران
ـ کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان ئێران ـ کۆمیتەی فینلاند
ـ ناوەندی فینلاندای یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان
ـ ڕێکخستنی ڕێکخراوی پارتی دێموکراتی کوردستان
ـ ئەنجومەنی بزووتنەوەی گۆڕان لە وڵاتی فینلاند
ـ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان کومیتەی فینلاند
ـ فێدراسۆنی کوردانی فینلاند
ـ ناوەندی کۆمەڵگەی دێموکراتیکی کورد لە فینلاند
ـ فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی
ئەم ڕێوڕەسمە بە گۆرانیی هونەرمەندان کاوە ئورمیە و نێچیر هەورامی بە هەڵپەرکێ و ڕەشبەڵەکی کوردانە لەنێو شادی و خۆشی کوردستانییانی بەشدار لە ڕێوڕيسمی یادی ٨٠ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆتایی پێ هات.