کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دانمارک/ بەرزڕاگرتنی یادی ٨٠ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

22:24 - 26 گەلاوێژ 2725

ڕۆژی شەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤ (١٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٥)، لەلایەن کۆمیتەی گشتیی  حیزبی دێموکراتەوە لە وڵاتی دانمارک و بە بەشداریی نوێنەری هێز و لایەنە سیاسییەکانی کورد، چەندین حیزبی دانمارکی و بەشێکی بەرچاو لە ئەندامان، لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ و یادی٨٠ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری هۆرسێنس بەرز ڕاگیرا.

لە سەرەتای ڕێوڕەسمەکەدا هاوڕێیانی پێشکەشکار هەڵاڵە خوسرەوی و سلێمان کەریمی، بە خوێندنەوەی شێعرێک وێڕای بەخێرهاتنی ئامادەبووان، دەستپێکی بەرنامەکەیان ڕاگەیاند.

ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەھیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.

کاک جەمشید خوسرەوی بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە دانمارک بە نوێنەراتیی ئەندامانی کۆمیتە و تێکڕای ئەندامانی حیزب لەو وڵاتە بە پەیامێکی کورت بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد.

لە پەیامەکەی بەڕێزیاندا هاتبوو: " حیزبی ئێمە لەسەر سیستەمێکی کۆماری، دێموکرات و فیدڕاڵ بۆ ئێرانی داهاتوو کە جۆراوجۆریی نەتەوەیی، زمانی و ئایینیی خەڵکی ئێران و مافە بنەڕەتییەکانی هاونیشتمانان بەڕەسمی بناسێت، پێ دادەگرێتەوە. ئێمە پێمان وایە کە هاوکاری و هاوهەنگاویی حیزب و ڕێکخراوەکانی کوردستان لە چوارچێوەی هاوپەیمانییەکی کوردستانیدا، هەم هێمنیی کوردستان لە قۆناغی ڕووخانی ڕێژیمدا دەستەبەر دەکات، هەم کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنە ئێرانییەکان دەبێت و پێگەی کوردستان و پرسە ڕەوا و لەمێژینەکەی لە پێکهاتە و بەرنامە و هەڵوێستی ئاڵترناتیڤی ئەو ڕێژیمەدا بەرز دەکاتەوە.."

دواتر پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دانمارک، لەلایەن خاتوو ژیان مێحرابی، ئەندامی کۆمیتەی یەکیەتیی ژنان بە زمانی دانمارکی پێشکەش کرا.

دواتر پەخشانێک لەژێر ناوی "گەلاوێژ" لەلایەن ئیبراهیم ڕەسووڵزادەوە خوێندرایەوە.

لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا پەیامی هێز و لایەنە سیاسییەکان پێشکەش کرا کە بەم شێوەیە بوو:

ـ  پەیامی ناوەندی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان لە دانمارک لەلایەن هۆشیار دەربەندی

ـ پەیامی پارتیا یەکیتییا دەموکراتا کورد ل سووریێ، لەلایەن کاک خۆشناو

ـ پەیامی پارتی سۆسیال دێموکراتی دانمارک لەلایەن پیراتیپ رابیندرانات

ـ پەیامی پارتی سۆسیالتی کوردستان لەلایەن فاخر مەولوودی

ـ پەیامی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن پەیوەند خەلیلی

ـ پەیامی پارتی دێموکراتی کوردستانی سووریا لەلایەن پەیوەند مەحموود حەسوو

ـ  پەیامی پارت ئینهێبلیستێن دانمارک لەلایەن خاتوو ئێلیزابێت هایدمەن ترۆفینگ

ـ پەیامی پارتیا دەموکراتا پێشوەڕویا کورد لە سووریا لەلایەن پەیوەند عەبدوڵڵا بابێ جگەر

لەو ڕێورەسمەدا چەند گۆرانی بە زاراوەکانی کەلهوڕی و کرمانجیی سەروو لەلایەن گرووپی مووسیقیی "ڕێچار"ەوە  پێشکەش کرا کە لەلایەن بەشداربووانەوە بە گەرمی پێشوازیی لێ کرا.

کۆمەڵێک حیزب و لایەنی سیاسی برووسکەی پیرۆزباییان ناردبوو کە بەم شێوەیە بوون:

ـ پارتی دێموکراتی کوردستان  ـ لێژنەی ناوچەی دانمارک

ـ فێدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان لە وڵاتی دانمارک

ـ پارتیا وڵات پارێزێ کوردستانێ PWK

ـ پارتی سەربەستیی کوردستان

ـ کۆمەڵە، حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، ڕێکخراوی کوردستانی

دواتر پەخشانێک لەژێر ناوی "گەلاوێژانە" لەلایەن ئەحمەد ڕەحمانییەوە خوێندرایەوە.

برگەی دووهەمی ڕێوڕەسمەکە تەرخان کرابوو بۆ شادی و هەڵپەرکێی ئامادەبووان کە بەبەشداریی هونەرمەند بێهرووز لوتفی و بە هاوکاریی کۆمار وەلیزادە و دارەڤان بەرزنجی کۆتایی پێ هات.