
ڕۆژی شەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤ (١٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٥)، بە بەشداریی بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزب و لەلایەن کۆمیتەی بێلژیکی حیزبەوە، بەبۆنەی ۲۵ی گەلاوێژ و یادی هەشتا ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەیرانێک لە شاری ئۆستەندەی بۆ بەرزڕاگرتنی ئەم یادە بەڕێوە چوو.
ڕێوڕەسمە بۆ بەسەربردنی کاتوساتێکی خۆش وێڕای شادی و هەڵپەرکێی بەشداران بەڕێوە چوو و لەلایەن بەرپرسی کۆمیتە بەڕێز بەها ئیبراهیمییەوە بابەتێکی کورت لەسەر دەسکەوت و شانازیەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ٨٠ ساڵی ڕابردوودا پێشکەشی ئامادەبووان کرا.
ئەم ڕێوڕەسمە بە شایی و هەڵپەڕكیێ بەشداربوون کۆتایی هات.