
سپاسنامەی ناوەندی پێوەندییە گشتییەکان
لە یادی هەشتا ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا کۆمەڵێکی زۆر لە حیزب و لایەن و کەسایەتییە سیاسییە دێموکرات و ئازادیخوازەکان، بە ناردنی پەیام و دەربڕینی هەستی دۆستایەتی و دڵسۆزیتان، پشتگیریی خۆیان بۆ درێژەدانی ڕێگای پڕسەروەریی خەباتی حیزبەکەمان دەربڕی.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای سپاس بۆ هەستی دڵسۆزانەی هەموو ئەو ڕێکخراو و لایەن و کەسایەتییانە، شانازی بە دۆستایەتییان دەکات و دڵنیایان دەکاتەوە کە بە پاڵپشتیی نەتەوەکەمان و هاوخەباتی و دۆستایەتیی ئەوان، لە ڕێگای تێکۆشانی خۆی بۆ دابینبوونی دێموکراسی و مافە ڕەواکانی نەتەوەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان شێلگیرانەتر لە جاران هەنگاو دەنێ.
وێڕای سپاس و ڕێزی دووبارەمان
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ناوەندی پێوەندییە گشتییەکان
٢ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی