کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری نوێنەری حیزبی دێموکرات و بەرپرسی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزبی لیبراڵ دێموکراتی بریتانیا

11:58 - 11 گەلاوێژ 2725

ڕۆژی پێنج شەممە، ٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤ (٣١ی جوولای ٢٠٢٥)، ڕزگار ئالانی نوێنەری حیزب لە بریتانیا لە هۆڵی لیبراڵ ئینترناسیۆناڵ دیدار و چاوپێکەوتنێکی لەگەل بەڕێز ڤیل بێنیون بەرپرسی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزبی لیبراڵ دێموکراتی بریتانیا، پێک هێنا.

لە چاوپێکەوتنەدا دوایین ئاڵوگۆڕەکانی ئێران و بە تایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دوای شەڕی ١٢ ڕۆژە باس کران.

هەر لەم پێوەندییەدا سەبارەت بە دۆخی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و باقی نەتەوەکانی دیکەی ئێران قسە کرا و پەرژانە سەر دۆخی بژیوی خەڵک لە ناوخۆی ئێران .

نوێنەری حیزب لەو دانیشتنەدا باسی ئەوەی كرد کە کاتی ئەوە هاتووە کە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی پشتیوان و یارمەتیدەری خەڵکی ئازادیخوازی ئێران و ئوپۆزسیۆنی دێموكراتی ئەو وڵاتە بێت بو ئەوەی بە سەر ڕێژیمدا زاڵ بن و كۆتایی بە دیكتاتۆری بهێنن.