کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرزڕاگرتنی یادی سی ساڵەی شەهیدبوونی ژینا ئەمینی لە تۆرێنتۆی کانادا

15:51 - 24 خەرمانان 2725

ڕۆژی یەکشەممە ڕێكەوتی ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٤( ١٤/٠٩/٢٠٢٥) خۆپێشاندانێک لە شاری تورێنتۆ لە وڵاتی کانادا بو یادی سێ ساڵەی شەهیدكردنی "ژینا ئەمینی" و شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بە بەشداریی لایەنە سیاسییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەڕێوە چوو.

 لە سەرەتادا پەیامێکی هاوبەشی بنەماڵەی قوربانییانی فرۆکەی ئۆکراینی و شەهیدانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن حامید ئیسماعلیوون و پاشان پەیامی هێزە سیاسییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە زمانی فارسی لەلایەن شاهین خەلیلییەوە خوێندرایەوە.

 لە درێژەی بەرنامەكەدا بنەماڵەی شەهید شەهریار محەممەدی، میلاد و ئەسرین مەحەممەدی بروسکە و وتارێکیان پێشکەش کرد.

‎هێزه سیاسییەكانی بەشدار لەو خۆپێشاندانەدا بریتی بوون لە؛

‎حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران

‎كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زحمەتكێشانی كوردستانی ئێران

كۆمەڵە، ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران