
ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٤( ١٣/٩/٢٠٢٥) ئەندامێکی حیزبی دێموکرات توانیی لە کێبڕکێیەکی وەرزشی جۆدۆ کە لە شاری بیرمهنگامی وڵاتی بریتانیا و لە ئاستی گەورەساڵاندا بەڕێوە چوو، پلەی دووهەم بەدەست بهێنێ.
یاسر حەیدەری، لە کێشی ٦٠ کیلۆدا بەشداریی ئەم کیبڕکێیەی کردووە.
ناوبراو لەدایکبووی شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و بڕوانامەی کارناسیی باڵای وەرزشی و دانی ٣ی جۆدۆی هەیە و هاوکات ڕاهێنەر و ناوبژێوانی جۆدۆیە.
شایانی باسە کە یاسر حەیدەری پێشتریش لە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤دا (٢٩/٣/٢٠٢٥)، بەشداریی لە کێبڕکێی جۆدۆی گەورەساڵان (ئۆزاد بریتیش) لە کێشی ٦٠ کیلۆ لە شاری لەندەن کردبوو کە توانیی لەم کێبڕکێیەدا پلەی یەکەم بەدەست بێنێت و خەڵاتی زیڕی ئەم کێبڕکێیە بۆ خۆی مسۆگەر بکات.
ناوبراو ئەم خەڵاتەی بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پێشکەش بە ڕۆحی سەرجەم شەهیدانی کوردستان کرد.