
ڕۆژی شەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٤ (٢٠ی سێپتامبری ٢٠٢٥)، لە شاری ئامێستێردامی پێتەختی هولەند کۆبوونەوەیەک پێکهاتوو لە لایەنە ئێرانی و کوردستانییەکان بە بەشداریی کۆمیتەی هولەندی حیزبی دێموکراتی کورستانی ئێران پێک هات.
لەم کۆبوونەوەیەدا، یادی ژینا ئەمینی و قوربانییانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، بەرز ڕاگیرا، پشتیوانیی چەندبارە لە خەباتی گەلانی ئێران و کوردستان و زیندانییە سیاسییەکان ڕاگەیندرا و هەروەها جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی بە نیسبەت خەڵکی مەدەنیی ئێران لەلایەن بەشداربووانەوە مەحکووم کرا.
لە درێژەی ئەم کۆبوونەوەیەدا وێڕای وتنەوەی سروودی شۆڕشگێڕانە و دروشم بە هەر دوو زمانی کوردی و فارسی، لایەنەکانی بەشدار، پەیامی خۆیان ئاراستە کرد، لەو پێوەندییەدا نوێنەری حیزبی دێموکراتیش پەیامی کۆمیتەی هولەندی ئەم حیزبەی ڕاگەیاند و لەو پەیامەدا جەختی لەسەر داواکارییە ڕەواکانی کورد وەک فێدراڵیزم و مافی چارەی خۆنووسین کردەوە.