کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سزادرانی هاووڵاتییەک بە ١٠ ساڵ و یەک ڕۆژ بەندکران

11:44 - 6 رەزبەر 2725

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەک بە ناوی ناسێح لاهیجانی خەڵکی گوندی "هەمزاوا"ی پیرانشار، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی رێژیمەوە لە مەهاباد بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان بە ١٠ ساڵ و یەک ڕۆژ بەندکران سزا درا.

کوردپا راگەیاندووە کە ناسێح لاهیجانی لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی رێژیمەوە لە مەهاباد بە تۆمەتی "ئەندامەتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ڕێژیمی ئێران" بە ١٠ ساڵ و یەک مانگ بەندکران مەحکووم کراوە.

ناسێح لاهیجانی پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ڕێژیم بووە و نزیکەی پێنج مانگ پێش گەڕاوەتەوە بۆ ئێران و لە شاری سەردەشت لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

ئەم لاوە کوردە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی مەهاباد کراوە و ئێستا لەم بەندیخانەیەدا ماوەی سزاکەی تێپەڕ دەکات.

ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە مافی ئازادیی کاتی و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.