کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی نوێنەرانی حیزبی دێموکرات لە کۆنفرانسی "داهاتووی پێوەندیی ئابووریی یەکیەتیی ئورووپا و چین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" لە برووکسێل

11:09 - 9 رەزبەر 2725

ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٤( ٣٠/٩/٢٠٢٥) هەیئەتێکی نوێنەرایەتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران پێکهاتوو لە حیسام دەست‌پیش و ئاسۆ عەزیزی بەشدارییان لە کۆنفرانسی "داهاتووی پێوەندیی ئابووریی یەکیەتیی ئورووپا و چین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" کرد.

ئەم کۆنفرانسە لە دوو پانێل پێک هاتبوو.

لە پانێلی یەکەمدا چەند پسپۆڕی بواری ئابووری و مامۆستای زانکۆی وڵاتی چین و وڵاتانی یەکیەتیی ئورووپا وتارەکانی خۆیان پێشکەش کرد.

لە پانێلی دووهەمدا بەشداربووان پرسیار و ڕاوبۆچوونی خۆیان ئاراستەی پانێلیستەکان کرد.

هەیئەتی حیزبی دێموکراتیش لەسەر بابەتی کارابوونەوەی مێکانیزمی ماشە (سناپ بەک) و گەمارۆ ئابوورییە جیهانییەکان قسەی کرد و پرسیاری ئاراستەی پانێلیستەکان کرد و لەلایان ئەوانەوە وڵامی درایەوە.