
یاسر حەیدەری، لاوی کورد و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و خەڵکی شاری بانە لە کێبڕکێی جۆدۆی گەورەساڵان و بەئەزموونەکان لە بریتانیا سەرکەوتنی گەورەی بەدەست هێنا.
لە ڕۆژی یەکشەممە، ٢٠ی ڕەزبەر کێبڕکێی جۆدۆی گەورەساڵان و بەئەزموونەکان North) West Area Open ) لە شاری مەنچستێر بەڕێوە چوو کە لاوی کورد یاسر حەیدەری لە کێشی ٦٠ و ٦٦ کیلۆگرەمدا بەشداریی کرد و توانیی پلەی یەکەم تۆمار بکات و دوو خەڵاتی زێڕ بەدەست بهێنێت.
یاسر حەیدەری ئەم سەرکەوتنەی بەبۆنەی ١٠ی اکتبر، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوە دژ بە لەسێدارەدان.
پێشکەش بە هەموو زیندانییە سیاسی و ئیدیۆلۆژییەکانی کە لە لیستی ئێعدامدان و خێزانە مافخوازەکان و هەموو ئەو کەسانەی کرد کە لە ماوەی ٤٧ ساڵەی دەسەڵاتداریی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بە ناحەق لە زیندانەکاندا کوژراون.
یاسر حەیدەری، لاوی تەمەن ٣٣ ساڵی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەدایکبووی شاری بانە و خاوەنی بڕوانامەی کارناسی باڵا لە وەرزشە. ناوبراو لە ١٠ ساڵییەوە ورزشی جۆدۆ دەکات. خاوەنی دان ٣ی جۆدۆیە، ڕاهێنەر و داوەری فەرمی ئەم وەرزشەیە، و هەروەها ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی بریتانیاشە.