
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤( ١٤/١٠/٢٠٢٥ )، ئاسۆ عەزیزی نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی بێلژیک، لەگەڵ خاتوو کامیلیا لائورێتی پارلەمانتاری ئیتالیایی لە پارلەمانی ئورووپا دیداریان کرد.
لەم دیدارەدا نوێنەری حیزب باسی لە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد و دوایین ئاماری لەسێدارەدانەکانی لە سەرەتای ساڵی زایینییەوە تا ئێستا پێشکەش بە خاتوو لائورێتی کرد.
بەڕێز لائورێتی جەختی لەسەر ئەم بابەتە کردەوە کە بەرزبوونەوەی ڕێژەی جێبەجێکردنی سزای سێدارە لە ئێران جێگای نیگەرانییە و دەبێت بەرامبەر بەم کارەسات و هەڵوێستە بگیرێ.
لە کۆتایی ئەم دیدارەدا هەر دوولا جەختیان لەسەر درێژەدانی پێوەندی لەگەڵ یەکتر کردەوە.