کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی وەفدێکی حیزبی دێموکرات لە کۆنگرەی پارتی سۆسیالیستەکانی ئورووپا

12:26 - 26 رەزبەر 2725

وەفدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەسەر بانگهێشتی فەرمیی پارتی سۆسیالیستەکانی ئورووپا، بەشداریی کۆنگرەی ئەم پارتەی کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٤(١٦/١٠/٢٠٢٥)، کۆنگرەی پارتی سۆسیالیستەکانی ئورووپا لەژێر دروشمی "مۆبیلیزە کردنی پێشکەوتن لە ئورووپا و دەورووبەری" لە شاری ئەمستردامی پایتەختی وڵاتی هۆلەند دەستی بەکارەکانی کرد و هەتا ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕەزبەر درێژەی دەبێ.

وەفدی حیزب لە هاوڕێیان د.سۆزان فەتحی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نوێنەری حیزب لە سۆسیال ئێنتەرنەشناڵ و پرۆگرێسیڤ ئالایانس، حیسام دەست‌پیش نوێنەری حیزب لە یەکیەتیی ئورووپا، ئاسۆ عەزیزی نوێنەری پەیوەندییەکانی دەرەوەی حیزب لە بێلژیک و سۆران عەلیپوور ئەندامی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە وڵاتی سوید پێک هاتبوو.

‎ئەو کۆنگرەیە بە مەبەستی یەکخستن و ڕێکخستنی تواناکان و بەرەوڕووبوونەوەی ئالنگارییەکان و پێکهێنانی ڕوانگەیەکی دادپەروەرانەتر و داهاتوویەکی جێگیرتر پێک هاتووە.

‎لە پەراوێزی کۆنگرەدا وەفدی حیزب وێڕای چاوپێکەوتن لەگەڵ چەندین کەسایەتیی سیاسی، نوێنەری پەرلەمان و ڕێکخراوەکانی ئورووپا، ڕێکخراوە کوردییەکانی بەشدار لە کۆنگرە، چەندین نوێنەری پەرلەمانی ئورووپا، چاویان بە سەرۆکی پارتی سۆسیالیستەکانی ئورووپا ستێفان لۆفڤێن کەوت.

ستێفان لۆفڤێن لە ڕۆژی دووەمی کۆنگرەدا بە زۆرینەی دەنگ دووبارە بە سەرۆکی پارتەکە PES هەڵبژێردرایەوە.